وەزارەتی پەروەردەی عیراق، دابینكردنی ژەمە خۆراك بۆ خوێندكاران ڕادەگەیەنێت و دەڵێت، بەرنامەكە نیو ملیۆن خوێندكار لەخۆدەگرێت.
بەپێی نوسراوێك كە لەلایەن كەریم سەید وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی عیراقەوە لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاوكرایەوە”لە خوێندنگەكان پرۆژەی خۆراكی خوێندنگە بە هەماهەنگی لەگەڵ پرۆگرامی خۆراكی جیهانی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان ( W.F.P)دەستیپێكرد كە ژەمە خۆراكێكی تەواو بۆ هەر خوێندكارێك لەخۆدەگرێت”.
بە وتەی كەریم سەید”بەرنامەكە نیو ملیۆن خوێندكاری عیراقی لە (1248) خوێندنگەی بنەڕەتی دەگرێتەوە كە بەسەر قەزا و ناحییەكاندا دابەشبوون لەو پارێزگایانەی جێبەجێكردنی بەرنامەكە دەیانگرێتەوە”.