مالیكی و سەدر ئاشتدەبنەوە



نوری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، سوپرایزێكی گەورە ئاشكرا دەكات و دەڵێت، بەمنزیكانە كۆتایی بە دوژمنایەتی و ناكۆكی دێت لەگەڵ موقتەدا سەدر ڕابەری ڕەوتی سەدر كە لە ساڵی 2003وە لەنێوانیاندا هەیە.

لە لێدوانێكی كورتدا كە لە كەناڵی فەرمی مالیكی لەسەر تێلیگرام بڵاوكرایەوە، سەبارەت بە ئەگەری كۆتایی هاتنی ناكۆییەكان لەگەل سەدر، مالیكی ڕایگەیاند”بەمنزیكانە كۆتایی بەو دوژمنایەتییە دێت كە لەنێوان من و سەید سەدردا هەبوو”.

بە وتەی مالیكی”بەیەكگەیشتن و پەیوەندی هەیە بە ئاراستەی كۆتایی هێنان بەو ناكۆكییە و هەوڵەكان لەلایەن ئێمەوە و لەلایەن ئەوانەوە بەردەوامن”.

ناكۆكییەكان لەنێوان سەدر و مالیكی بۆ ساڵی 2008 دەگەڕێتەوە، كاتێك مالیكی كە سەركردایەتی حكومەتی دەكرد، ئۆپەراسیۆنێكی سەربازی فراوانی لە بەسرە و پارێزگاكانی باشوور بە ناوی “صولة الفرسان” دەستپێكرد و تێیدا سەدان كەس لە چەكدارانی “سوپای مەهدی” سەر بە سەدر كوژران و دەستگیركران، ئۆپەراسیۆنەكە وەك سەپاندنی یاسا ڕاگەیەندرا، بەڵام چاودێران دەڵێن، ململانێی هەژموون بووە.

مەسرور بارزانی بۆ كاركردن بە زمانی كوردی دوو بڕیاری دەركرد
پێت مەسرور بارزانی بۆ كاركردن بە زمانی كوردی دوو بڕیاری دەركرد
دابەشكردنی دووەم سەبەتەی خۆراك دەستپێدەكات
دوات دابەشكردنی دووەم سەبەتەی خۆراك دەستپێدەكات
پەیوەنیدر