دابەشكردنی دووەم سەبەتەی خۆراك دەستپێدەكات



وەزارەتی بازرگانی عێراق دابەشكردنی دووەم سەبەتەی بەشەخۆراكی مانگانەی هاووڵاتیان ڕادەگەیەنێت و بەڕێوەبەری دابەشكردنی خۆراكی هەولێر دەڵێت: “تاوەكو هەفتەی داهاتوو هەموو خۆراكەكان دەگاتە بریكارەكان”.

شەوكەت محەمەد، بەڕێوەبەری دابەشكردنی خۆراك لە سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، “دەستكراوە بە ناردنی لیست بۆ بریكارەكان بۆ ئەوەی پارە وەربگرێت و راستەوخۆ دوای ئەوە بەشەخۆراك بەسەر هاونشتیمانیان دابەش دەكرێت.”

ڕاشیگەیاند، بەشەخۆراكی مانگانە پێكهاتووە لە برنج و شەكر و زەیت و دۆشاوی تەماتە و فاسۆلیا یان نیسك و لەتكەنۆك.

لای خۆشیەوە، دلێر عەبدولواحید، بەڕێوەبەری دابەشكردنی خۆراكی هەولێر ڕایگەیاندووە، “ناردنی بەشەخۆراكی مانگی دوو بۆ بریكارەكان دەستیپێكردووە و 20 ڕۆژی دەوێت بۆ ئەوەی هەموو بەشەخۆراكەكان بە بریكارەكان بگات، بەڵام دواجار هەر بریكارێك خۆراكەكانی لەبەردەست بوو لەلایەن خۆیەوە دەست بە دابەشكردنی دەكات”.

ڕاشیگەیاندووە، هەر وەك چەند مانگی ڕابردوو هیچ شتێك نەگۆڕاوە و هیچ زیادنەكراوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە بڕیار بوو بۆ ئەمساڵ ئاردی زەیت و شەكر بڕەكەیان زیاد بكرێت و هەروەها چا و شیر بۆ بەشەخۆراك زیاد بكرێت، بەڵام تا ئێستا هیچ بڕە خۆراكێك زیادی نەكردووە.

مالیكی و سەدر ئاشتدەبنەوە
پێت مالیكی و سەدر ئاشتدەبنەوە
داعش تائێستاش هەڕەشە بۆسەر عیراق
دوات داعش تائێستاش هەڕەشە بۆسەر عیراق
پەیوەنیدر