دادگای ئیقلیمی لە ئیسپانیا، داواكارییەكەی دانی ئەلڤێس یاریزانی بەڕازیلی بۆ ئازادكردنی ڕەتدەكاتەوە و فەرمان دەكات لە زینداندا بمێنێتەوە و لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیدا بەردەوامبن سەبارەت بە تاوانی ئەنجامدانی دەستدرێژی سێكسی لە یانەیەكی شەوانە لە بەرشەلۆنە.
یاریزانە بەڕازیلییە تەمەن 39 ساڵەكە كە ڕەتیكردبۆوە هیچ شسەرپێچییەكی ئەنجامدابێت، لە 20ی كانوونی دووەمی ڕابردووەوە بەبێ بارمتە لەلایەن پۆلیسەوە دەستبەسەركراوە، بەو هۆیەی خانمێكی ئیسپانی سكاڵای لەسەر تۆماركردبوو، سەبارەت بە ڕووداوێك كە لە یانەی شەوانەی ساتۆن لە ناوەڕاستی شاری بەرشەلۆنە ڕوویدابوو.
پارێزەرەكەی ئەڤێس داوای كردبوو بە بارمتە بەرببێت، لە حاڵەتی وەرگرتنەوەی پاسپۆرت و بەستنی بازنگێكی ئەلیكترۆنی بۆ چاودێریكردنی، بەو بیانووەی پەیوەندی خێزانی هەیە لە ئیسپانیا، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دادگا وەڵامی داوای پارێزەرەكەی دایەوە و فەرمانی كرد لە ئەلڤێس لە زینداندا بمێنێتەوە.