جوتیار عادل: سەردانەکانمان بۆ بەغدا ئەنجامی باشی هەبووە



وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێم وردەكاری سەردانی شاندەكانی هەرێم بۆ بەغدا و گفتوگۆكان لەگەڵ وەزارەتی نەوت و دارایی ئاشكرادەكات و ڕایدەگەیەنێت، لێكتێگەیشتنمان هەیە، سەردانەكانمان ئەنجامی باشی هەبووە و گفتوگۆكانیش بەردەوام دەبن.

جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێم لە ڕوونكردنەوەیەكی ڤیدیۆییدا، كە فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەت بڵاویكردۆتەوە ئاماژەی بەوەكردووە، دوای ڕێككەوتنی سیاسی بۆ پێكهێنانی حكومەت بە سەرۆكایەتی سودانی، ئێمە وەكو حكومەتی هەرێم لەگەڵ حكومەتی فیدڕاڵی لەسەر بابەتی داڕشتن و ئامادەكردنی بودجەی فیدڕاڵی ساڵی 2023 و یاسای نەوت و گاز بەردەوام لە گفتوگۆدابووین.

ڕاشیگەیاند، لە دواین سەردانمان بۆ بەغدا لەگەڵ وەزارەتی نەوت كۆبووینەوە و پێشووتریش كۆبوونەوەمان هەبووە و بنەما سەرەكییەكانی یاسای نەوت و گازمان خستۆتەڕوو.

ئاشكراشی كرد، كۆمەڵێك لە بابەتەكان ڕێككەوتنی لەسەر كراوە، بەڵام هەندێك بابەت ماون، كە دەبێت گفتوگۆی زیاتریان لەسەر بكرێت، چونكە بۆچوونی جیاواز هەبووە، كە پێویستی بە كاتە بۆ یەكلایی كردنەوەیان.

وتەبێژی حكومەتی هەرێم وتیشی، “تیمی حكومەتی هەرێم لەگەڵ تیمی حكومەت بۆ كۆمەڵێك پرسی دیكە سەبارەت بە یاسای بودجە گفتوگۆمان كردووە و پێدەچێت لەم سێ‌ ڕۆژەدا ئەو پرسەش كۆتایی پێ‌ بهێنرێت و تیمەكانی هەرێم لەسەر خەتن لەگەڵ تیمەكانی عێراق بۆ گفتوگۆكردن”.

جەختیشی كردەوە، جدییەت هەیە لەلایەن حكومەتی هەرێم بۆ ڕێككەوتن و لەم ڕۆژانەشدا تیمی یاسایی دەچێتە بەغدا بۆ داڕشتنەوەی دەقە یاساییەكانی تایبەت بە یاسای نەوت و گاز.

دەقی ڕووونكردنەوە ڤیدیۆییەكە لە لینكی تیلیگرامی (خەڵك)ە

 

لەم ساڵدا یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە دەچێتە قۆناغێکی نوێوە
پێت لەم ساڵدا یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە دەچێتە قۆناغێکی نوێوە
خوێندنی باڵا بۆ مەترسی بوومەلەرزە چەند بڕیارێك بۆ خوێندكارانی هەرێم دەردەكات
دوات خوێندنی باڵا بۆ مەترسی بوومەلەرزە چەند بڕیارێك بۆ خوێندكارانی هەرێم دەردەكات
پەیوەنیدر