بانكی ناوەندی زیاتر لە 129 ملیۆن دۆلار دەخات بازاڕەوە



 

بانكی ناوەندی عیراق زیاتر لە 129 ملیۆن دۆلاری ئەمریكایی دەخاتە بازاڕەوە كە بە بڕێكی زیاتر بەراورد بە ڕۆژی پێشوو دادەنرێت، لە هەمان كاتدا نرخی دراوەكە لە بازاڕەكانی ناوخۆدا، تائێستاش بەشێوەی چاوەڕوانكراو دانەبەزیوە و لە بەرزبوونەوەدایە.


ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، بانكی ناوەندی عیراق، بڕی 129 ملیۆن و 3 هەزار و 147 دۆلاری خستەبازاڕەوە، ئەمەش بە بڕێكی زیاتری فرۆشتنی ئەو دراوە دادەنرێت بەراورد بە ڕۆژی پێشوو.

ناوەندی دەڵێت: “لە كۆی گشتی پارەكە 52 ملیۆن و 200 هەزار دۆلاری بەشێوەی كاش فرۆشراوە و ئەوی تر كە 78 ملیۆن و 803 هەزار و 147 دۆلار بوو بۆ پتەوكردنی ڕەسیدی بانكەكان بووە لە دەرەوەی وڵات”.

هەر لە بەیاننامەكەی بانكی ناوەندیدا هاتووە، ”لە پرۆسەكەدا 17 بانك بۆ دابینكردنی داواكاریی نەختینە و 16 بانك بۆ داواكارییەكانی پتەوكردنی ڕەسیدی دەرەوەی وڵات و 214 كۆمپانیا بەشدارییان كردووە، هەر دۆلارێكیش بە 1310 دینار فرۆشراوە.

ئێوارەی سێ‌‌‌ شەممە، نرخی 100 دۆلار لە بازاڕەكانی ناوخۆدا بە 153 دۆلار و 600 دینار مامەڵەی پێوەكرا، لەكاتێكدا حكومەت و بانكی ناوەندی جەخت لەسەر دابەزینی نرخی دراوە ئەمریكاییەكە دەكەنەوە لەبەرامبەر دیناری عیراقی بۆ 1310 دینار بۆ دۆلارێك.

 

خوێندنی باڵا بۆ مەترسی بوومەلەرزە چەند بڕیارێك بۆ خوێندكارانی هەرێم دەردەكات
پێت خوێندنی باڵا بۆ مەترسی بوومەلەرزە چەند بڕیارێك بۆ خوێندكارانی هەرێم دەردەكات
ناوەندی هاوكاری لەلێواری هەڵوەشانەوەدایە
دوات ناوەندی هاوكاری لەلێواری هەڵوەشانەوەدایە
پەیوەنیدر