ئایفۆنێك بە 63 هەزار دۆلار فرۆشرا



كۆمپانیای ئەپڵی ئەمریكی لە زیادكردنێكی ئاشكرادا، ئایفۆنێكی نەوەی یەكەمی بە ٦٣ هەزار دۆلار فرۆشت.

بەگوێرەی هەواڵێكی كەناڵی “CNN”، مۆبایلەكە لەلایەن ماڵپەڕی زیادكردنێكی ئاشكرا “LCG” خراوەتە ناو زیادكردنێكەوە و بە ١٠٠ هێندەی نرخی خۆی فرۆشراوە.

نزیكەی مانگێك بەرلە ئێستا زیادكردنەكە بە دوو هەزار و ٥٠٠ دۆلار دەستی پێ كرد و ٢٧ كەس بەشدارییان كرد لە زیادكردنەكەدا بۆ كڕینی ئەو ئایفۆنە كە هێشتا قووتوەكەی هەڵنەپچڕاوە.

دامەزرێنەری ماڵپەڕی “LCG”، مارك مۆنتێرۆ ئەوەی ئاشكرا كرد ١٠ لە كڕیارەكان تا دوا سات ركابەرییان كردووە و دواجار ئایفۆنەكە بە ٦٣ هەزار دۆلار فرۆشراوەتە هاووڵاتییەك لە ئەمریكا.

ئایفۆنی نەوەی یەكەم، نرخی ڕاستەقینەی خۆی تەنها ٥٩٩ دۆلارە و خاوەنی شاشەیەكی ٨،٨٩ سانتیمەتری، كامێرایەكی دوو مێگا پیكسڵ و یادگەیەكی چوار یان هەشت گێگا بایتییە، هەروەها تایبەتمەندی پەیوەستبوون بە ئینتەرنێتی هەیە و لە ساڵی ٢٠٠٧دا خراوەتە بازاڕەكانەوە.

هەر لە هەمان زیادكردندا، مۆبایلێكی دیكەی نەوەی یەكەمی ئایفۆن كە ساڵی ڕابردوو فرۆشرابوو، جارێكی دیكە بە ٣٩ هەزار دۆلار فرۆشرایەوە.

ناوەندی هاوكاری لەلێواری هەڵوەشانەوەدایە
پێت ناوەندی هاوكاری لەلێواری هەڵوەشانەوەدایە
كتێبی گۆرانییەكانی عەزیز شاڕۆخی بڵاوكرایەوە
دوات كتێبی گۆرانییەكانی عەزیز شاڕۆخی بڵاوكرایەوە
پەیوەنیدر