ئەندامێکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەكانی یەكێتی رایگەیاند، هەرێمی كوردستان، كیانێكی دەستورییە و گەلانی عێراق و گەلی كوردستانیش دەنگیان بەو دەستوورە داوە.
حاکم قادر حەمە جان، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەكانی یەكێتی رایگەیاند، هەرێمی كوردستان بەغدا دروستی نەكردووە، بەڵكو مێژووی قوربانیدانی گەلی كوردستان و شەهیدبوونی هەزاران ڕۆڵەی ئەم گەلە هێناویەتە كایەوە.
دەشڵێت:” قەوارەی هەرێم دەستكەوتی گەلی كوردستان و خەڵكەكەیەتی هەر بۆیە هێڵی سورە و هاووڵاتییان خەون بە بوونی دەوڵەتێكی سەربەخۆوە دەبینن، چ جای بگات بەوەی نەیانەوێت هەرێمی كوردستان نەمێنێت”.
راشیگەیاندووە، کۆمەڵگای نێودەوڵەتی زۆر بە وردی چاودێری هەرێم دەکات بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن