هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت بە ئامادەبوونی سەركردەكانی یەكێتی و پارتی كۆدەبنەوە



سەرچاوەیەکی سیاسی ئاگادار ڕایدەگەیەنێت، کۆبوونەوەی داهاتووی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت، كە حكومەتی نوێی عێراقیان بە سەرۆكایەتی سودانی پێكهێناوە لە نووسینگەی سەرۆکی ڕەوتی حیکمە (عەممار ئەلحەکیم) لە بەغدا بەڕێوەدەچێت.

وەك سەرچاوەكە ئاشكرای كردووە، ئێوارەی ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەک بۆ هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت لە ئۆفیسی سەرۆکی ڕەوتی حیکمە لە بەغدا بە ئامادەبوونی سەركردەكانی ناو هاوپەیمانییەكە بەڕێوەدەچێت.

ڕاشیگەیاندووە، دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی وڵات، هەروەها بابەتەکانی پەیوەست بە کاروباری حکومەت تاوتوێ دەکرێن.

بەپێی زانیارییەكان، لە كۆبوونەوەكەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی و فوئاد حسێن، بەنوێنەرایەتی پارتی ئامادەی كۆبوونەوەكە دەبن.

ئەو كۆبوونەوەیەی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت لەكاتێكدایە، بڕیارە هەفتەی داهاتوو پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2023 بگاتە پەرلەمانی عێراق و هاوكات سبەینێ‌ سێ‌ شەممە ئەمیر عەبدوڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران بگاتە بەغدا.

بە وێنە، دهۆك بەنداوە نوێیەكەی تەواوكرد
پێت بە وێنە، دهۆك بەنداوە نوێیەكەی تەواوكرد
كڵوب: سبەینێ‌ دەمانبینن
دوات كڵوب: سبەینێ‌ دەمانبینن
پەیوەنیدر