هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی ڕیدەگەیەنێت، هەرێمی كوردستان قەوارەیەكی دەستورییە و پێش ڕەوایەتیی دەستووریی و ڕەوایەتیی مێژوویی و نەتەوەیی و نیشتمانی و شۆڕشگێڕی و واقیع و لۆجیكی هەیە.
ئومڕۆ دوو شەممە، هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە لێدوانێكیدا بۆ میدیاكانی نزیك لە پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند:” قەوارەی هەرێمی كوردستان تەنیا بەخۆی هەڵدەوەشێتەوە، بۆیە مەترسیی سەرەكی لەسەر ئەم قەوارەیە ناكۆكیی ناوخۆییە، گرەنتیی بەردەوامبونیشی یەكبوونی ناوخۆیەتی”.
لەم چەند ڕۆژەی دواییدا، ڕۆژنامەی “سەباح” ڕاپرسییەكی تایبەت بە هەڵوەشانەوەی قەوارەی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە، دواتر حكومەتی هەرێمی لەبارەی ڕاپرسییەكە هاتە دەنگ و ڕۆژنامەكەش داوای لێبوردنی كرد.