سەنتەری میدیای دیجیتاڵی عێراق ئاشكرای دەكات، عێراق چۆتە ڕیزبەندی 68 لەسەر ئاستی جیهان لە خێرایی ئینتەرنێتی مۆبایل و ئاماژەی بەوە کردووە، “بەكارهێنەرانی فەیسبووک و ئینستاگرام و فەیسبووک ماسنجەر كەمی كردووە”.
سەنتەری میدیای دیجیتاڵی عێراق (DMC) لە ڕاپۆرتێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، جیاوازییەکی ڕوون لە ژمارەی بەکارهێنەرانی چالاکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی بۆ پلاتفۆرمە جیاوازەکان لە دوایین ئاماری ئەمساڵدا کە لە ١٣ی شوبات دەرچووە، كە بۆ یەکەمجار لە ئامارێکدا ژمارەی بەکارهێنەرانی پلاتفۆرمی تیک تۆک و یوتیوب لە عێراق ڕادەگەیەنێت.
سەنتەرەکە ئاماژەی بەوە کردووە، کە ژمارەی بەکارهێنەرانی سایتەکانی پەیوەندیکردن لە ماوەی ئەمساڵدا گەیشتۆتە ٢٥ ملیۆن و 530 هەزار کەس، ئەوەش بەپێی دوایین ئاماری دامەزراوەکانی (ئێمە کۆمەڵایەتیین- We are social) و (Meltwater) کە تایبەتمەندن لەم بوارەدا.
سەنتەرەکە ئاماژەی بەوە کردووە، کە ژمارەی بەکارهێنەرانی پلاتفۆرمەکان لە زیادبوون و کەمبوونەوەدا جیاواز بووە لە پێوەندی لەگەڵ پلاتفۆرمەکاندا.
ئامارەكە بەم جۆرە ئاماژەی بە ژمارەی بەكارهێنەران كردووە:
فەیسبووک:
١٧ ملیۆن و ٩٥ هەزار بەکارهێنەری پلاتفۆرمی فەیسبووک، کە ئەمساڵ ٩٠٠ هەزار بەکارهێنەر کەمیکردووە.
ئینستاگرام:
14 ملیۆن بەکارهێنەری چالاک لە ئینستاگرام، کە بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ملیۆنێک و نیو کەمیکردووە.
ماسنجەری فەیسبووک:
15.10 ملیۆن بەکارهێنەری ئەپڵیکەیشنی ماسنجەری فەیسبووک، کە بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو نزیکەی یەک ملیۆن و 100 هەزار بەکارهێنەر کەمیکردووە.
چاتی خێرا:
16.10 ملیۆن بەکارهێنەری سناپچات، كە 2.3 ملیۆن بەکارهێنەر زیادی كردووە.
تویتەر:
2:50 ملیۆن بەکارهێنەری تویتەر، بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو 600 هەزار کەس زیادی کردووە.
لینکیدین:
1:70 ملیۆن بەکارهێنەری لینکیدئین، کە بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو 300 هەزار کەس زیادی کردووە.
تیك توك:
23.88 ملیۆن بەکارهێنەری چالاک لە تیک تۆک.
یوتیوب:
24.30 ملیۆن بەکارهێنەری چالاکی پلاتفۆرمی یوتیوب.
سەنتەرەکە دووپاتی کردەوە، کە ژمارەی بەکارهێنەرانی سەرجەم پلاتفۆرمەکان بە تایبەت (سناپچات و تویتەر و لینکدئین) زیادی کردووە جگە لە (فەیسبووک و ئینستاگرام و فەیسبووک ماسنجەر)، بەو پێیەی ئەو پلاتفۆرمانە 3 ملیۆن و نیو بەکارهێنەریان لەدەست داوە بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو.