ئەنجوومەنی دادوەری عیراق ڕایدەگەیەنێت، تەنها لە مانگی رابردوودا شەش هەزار ٤٣٣ حاڵەتی جیابوونەوەی لەنێوان هاوسەران لە عێراق تۆماركراوە و پارێزگای بەغدا لە ریزبەندی یەكەمدایە و دوای ئەوەیش پارێزگاكانی موسڵ و دیالە دێت.
ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق ئامارێكی بڵاوكردوەتەوە و تیایدا هاتووە، تەنها لە مانگی كانونی دووەمی ئەمساڵدا زیاتر لە شەش هەزار حاڵەتی جیابوونەوەی هاوسەران لە عێراق تۆماركراوە و بەپێی ئامارەكە، ژمارەی هاوسەرگیری نوێ لە مانگی ڕابردوودا گەیشتووەتە زیاتر لە ٢٦هەزار.
ئەوەشخراوەتەڕوو، حاڵەتەكانی جیابوونەوە شەش هەزار و٤٣٣حاڵەت بووە، واتە لەهەر رۆژێكدا نزیكەی ٢١١حاڵەتی جیابوونەوەی هاوسەران لە عێراق تۆماركراوە، هەر بە پێی ئامارەكە پارێزگای بەغدا لە ڕیزبەندنی یەكەمدایە و دوای ئەوەیش پارێزگاكانی نەینەوا و دیالە دێت.
ئەمە لەكاتێكدایە ، بەشێكی چالاكوانانانی بواری ژنان هۆكارەكانی زۆربوونی جیابوونەوەی هاوسەران لە عیراق بۆ خراپی دۆخی گوزەران و بێكاری و نەبوونی ژیانێكی شایستە، هاوكات لەگەڵ خیانەتی هاوسەرگیری دەگەڕێننەوە.