شاندی هەرێم لە بەغدایە



 

شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان گەیشتە بەغدا و بڕیارە بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق لەسەر كێشە هەڵپەسێردراوەكان نێوان هەرێم و بەغدا، كۆببنەوە.

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ شاندێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بۆ بەردەوامیدا بە گفتوگۆكان لەگەڵ حكومەتی عێراق بۆ چارەسەركردنی كێشەكانیان نێوان هەردوولا بەرەو بەغدا بەڕێكەوت، بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا گفتوگۆ لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە، پڕۆژە یاسای نەوت و غاز و چەند دۆسیەیەكی گرنگ لەنێوان هەرێم و بەغدا بكەن، كە پێشتر لە كۆبوونەوەكاندا گفتوگۆیان لەسەر كردوون.

بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بڕیارە شاندی حكومەتی هەرێم لەماوەی مانەوەیان لە بەغدا چەندین كۆبوونەوەی گرنگ لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەتی عێراق ئەنجام بدەن.

 

فەرمانبەرانی پسوڵەی خۆراک کارکردنیان ڕاگرت
پێت فەرمانبەرانی پسوڵەی خۆراک کارکردنیان ڕاگرت
بوومەلەرزە شەڕی ئەردۆغان و ئۆپۆزسیۆنی گەرمكردووە
دوات بوومەلەرزە شەڕی ئەردۆغان و ئۆپۆزسیۆنی گەرمكردووە
پەیوەنیدر