سەركردەیەكی داعش دەستگیركرا



 

سووپای ئەمریكا ڕایگەیاند هێزەكانیان بە هاوكاری هێزەكانی سووریای دیموكرات توانیویانە سەركردەیەكی داعش لە سووریا دەستگیربكەن.

فەرماندەیی ناوەندی ئەمریكا لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاشكرایكرد سەركردەكەی داعش ناوی بەتارە و لە پلاندانان بۆ هێرشكردنەسەر گرتووخانەكان و دروستكردنی بۆمبدا تێوەگلاوە.

ڕوونیشیكردەوە ئۆپەراسیۆنەكە بە هاوكاری هەسەدە لە ڕێگای هیلیكۆپتەرەوە بووە و هیچ كوژراو و بریندارێكیش لە ڕیزەكانی سووپای ئەمریكادا نییە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئۆپەراسیۆنەكە، دوای برینداربوونی چوار سەربازی ئەمریكایی لە ئەركێكدا دێت بۆ دیاریكردنی شوێنی سەركردەیەكی داعش لە باكووری خۆرهەڵاتی سووریا.

لەو ئۆپەراسیۆنەدا سەركردەیەكی داعش بە ناوی حەمزە حمسی كوژراوە، كە سەرپەرشتی تۆڕی تیرۆریستی داعشی لە خۆرهەڵاتی سووریا كردووە.

هێزەكانی ئەمریكا توانیویانە چەندین سەركردەی داعش بكوژن و دەستگیربكەن لە سووریا، لەدیاریترینیان كوشتنی ئەبوبەكر بەغدادی و ئیبراهیم قوڕەیشی ڕێبەرانی پێشووی داعش بوون لە باكووری سووریا.

ڕێكخراوی تیرۆرستی داعش بەقۆستنەوەی ڕەوشی ناوچەكە بەهۆی بوومەلەرزەكانەوە لە12ی شوبات هێرشێكی لەناوەڕاستی سووریا ئەنجامدا، ژمارەیەك ئەندامی هێزەكانی حكومەتی سووریا كوژران.

لە دوای ڕووخاندنی خەلافەتەكەی دەوڵەتی ئیسلامی لە باكووری سووریا لەلایەن شەڕڤانانی هێزەكانی سووریای دیموكراتەوە بە پشتیوانی هێزەكانی ئەمریكا، گرووپە تیرۆرستییەكە بەردەوام ڕوو لە پاشەكشەیە.

 

ساڵوەگەڕی لەدایكبوونی دڵدارە
پێت ساڵوەگەڕی لەدایكبوونی دڵدارە
ژمارەی كوژراوانی هێرشەكەی دیمەشق بەرزبووەوە
دوات ژمارەی كوژراوانی هێرشەكەی دیمەشق بەرزبووەوە
پەیوەنیدر