بڕیارە شاندی دانوستاندنكاری حكومەتی هەرێمی كوردستان، بۆ درێژەدان بە كۆبوونەوە و دانوستاندنەكان لەگەڵ حكومەتی عێراق، بچێتەوە بەغدا.
بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە 19-02-2023، بەمەبەستی درێژەدان بە كۆبوونەوەكانی نێوان هەولێر وبەغدا و گفتوگۆكردن لەسەر پرسە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەردوولا، شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا بكاتەوە.
بەپێی زانیارییەكان، سەردانەكە دوو رۆژ دەخایەنێت و ئەمڕۆ یەكشەممە كۆبوونەوەیان لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق دەبێت لەبارەی بابەتی یاسای نەوت و غاز و بابەتە پەیوەندیدارەكان.
هەمان شاند لە 11-02-2023 سەردانی بەغدای كرد و چەند كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ بەرپرسانی حكومەتی عێراق كرد.
دوای ئەو سەردانە جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، بۆ گەڕندنەوەی مافی هاوڵاتیان سەردانی بەغدا دەکەن.