بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەك شەممە ئیسرائیل هێرشی مووشەكی كردەسەر چەند گەڕەكێك لە دیمەشقی پایتەختی سووریا.
ئاژانسی هەواڵی سووریا سانا بڵاویكردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەك شەممە ئیسرائیل هێرشی مووشەكی لە ئاڕاستەی جۆلانەوە كردووەتە سەر شاری دیمەشق و چەند گەڕەكێكی نیشتەجێبوونی پڕ هاووڵاتی سڤیلی بە ئامانجگرتووە، هێزەكانی دژەهەوایی توانیویانە ، زۆرینەی مووشەكەكان بخەنەخوارەوە.
بەپێی ئامارە سەرەتاییەكان، پێنج كەس كوژراون و 15ی دیكەش برینداربوون لەنێویاندا برینداری سەخت هەیە، ژمارەیەك ماڵی هاووڵاتیانیش وێرانبوون و زیان بە گەڕەكەكانی دیكەش كەوتووە.
هاوكات ڕووانگەی سووریا بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردەوە، هێرشە مووشەكییەكەی ئیسرائیل بنكەكانی حیزبوڵای لوبنان و میلیشیا ئێرانییەكانی بە ئامانجگرتووە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ناوچەی سوەیداش بۆردومانكراوە، لەوێ كێڵگەیەك بەركەوتووە، ژنێك كوژراوە.