هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران و هاووڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە کە سبەینێ لە بەشی مۆڵەتی بەڕێوەبەرایەتییەکە بەهۆی کێشەیەکەوە ناتوانن مامەڵەی هاووڵاتییان رایی بکەن.
لە روونکردنەوەیەکەدا بەشی مۆڵەتی هاتووچۆی سلێمانی ئگاداری هاوڵاتییان دەکات کە سبەینێ یەکشەممە ١٩-٢-٢٠٢٣، سەردانیان نەکەن بەمەبەستی ڕاییکردنی مامەڵەکانیان لەبەرئەوەی لە ئێستادا بەهۆی کێشەی تەکنیکییەوە کارەکانیان ڕاگرتووە.
دەشڵێت:” لەکاتی کردنەوەی بەشی مۆڵەت لە رۆژانی داهاتوو و دووبارە راییکردنەوەی مامەڵەکانتان لە پەیج و ماڵپەڕی هاتووچۆی سلێمانی رایدەگەیەنین.
لە روونکردنەوەکەدا هاتووە، ئەو هاوڵاتییانەی کە رۆژی پێنجشەممە نیوەی مامەڵەکانیان تەواو کراوە بەهەمان شێوە سبەینێ سەردانی بەشی مۆڵەت نەکەن تا ئاگادارکردنەوەی داهاتوومان.