لەبارەی ڕاگرتنی بەنزینی690 دیناری نەوت وكانزاكانی هەولێر ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە



بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی هەولێر ڕایدەگەیەنێت ، دابەشكردنی بەنزینی 690 دیناری دەست پێدەكاتەوە، وەستانەكەشی كاتی بوو و بەهۆی كێشەیەك بووە لە پاڵاوگەی كار كە لە دەسەڵاتی ئەوانیشدا نەبوو.

ئاری كاكەشین، بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكانی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، وەستانی دابەشكردنی بەنزینی 690 دیناری كاتییە و بەهۆی كێشەیەك بووە لە پاڵاوگەی كار كە لە دەسەڵاتی ئەوانیشدا نەبوو، بەڵام كێشەكە چارەسەربووە و سبەی یەكشەممە دەست دەكرێتەوە بە دابەشكردنی بەنزینی 690 دیناری.

ئەمە لەكاتێكدایە، چەند رۆژێكە لەپارێزگای هەولێر دابەشكردنی بەنزینی 690 دیناری وەستاوە و ئەمەش وایكردووە ئەو بەنزینخانانەی بەنزینی 800 دیناری دابەش دەكەن قەرەباڵخ بن و نۆرەیەكی زۆر دروست ببێت.

لەهێرشێكی داعشدا 53 كەس لە سوریا كوژران
پێت لەهێرشێكی داعشدا 53 كەس لە سوریا كوژران
حكومەتی هەرێم وەڵامێكی توندی ڕۆژنامەی سەباح دەداتەوە
دوات حكومەتی هەرێم وەڵامێكی توندی ڕۆژنامەی سەباح دەداتەوە
پەیوەنیدر