ئەو تۆمەتبارەی دوو كەسی بریندار كردبوو دەستگیركرا



مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ڕزگاری تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد، كە دوو هاووڵاتی بەفیشەك بریندار كردبوو .

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دوای ئەوەی شەڕ و ئاڵۆزی لە نێوان دوو دراوسێ‌ لەگەڕەكی چوارباخ لە شاری سلێمانی دروستبوو بەهۆیەوە دوو هاووڵاتی بەفیشەك بریندار بوون.

ڕاشیگەیاندووە، دەستبەجێ‌ هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە و توانرا لەماوەیەكی كەمدا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت .

ئاماژەی بەوەشكردووە، لەئێستادا تۆمەتبار ( د،أ،ع لەدایكبووی 1977) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 405-31 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە .

 

كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستاندا نەما
پێت كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستاندا نەما
فۆڕمی ئەلیكترۆنی بۆ وەرگرتنی مووچەی هەژاری دەستپێدەكات
دوات فۆڕمی ئەلیكترۆنی بۆ وەرگرتنی مووچەی هەژاری دەستپێدەكات
پەیوەنیدر