ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ساڵی 2022 حکومەتی هەرێم لە فرۆشتنی هەر بەرمیلێک نەوت 36 دۆلاری بۆ ماوەتەوە، 51 دۆلاری بەناوی خەرجییەوە ڕۆشتوە.
سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاندووە، ساڵی 2022 حکومەتی هەرێم لە فرۆشتنی هەر بەرمیلێک نەوت 36 دۆلاری بۆ ماوەتەوە، 51 دۆلاری بەناوی خەرجییەوە ڕۆشتوە، لەکاتێکدا عێراق بەرمیلێک نەوتی بەتێکڕا بە 95 دۆلار و 536 سەنت فرۆشتوە، هەر لەبەرئەمەش دەوترێت نەوتی هەرێم بەتاڵان دەبرێت.”
هەروەها، له راپۆرتێکدا رێكخراوى روونبین بۆ شەفافیەت لە پرۆسەكانی نەوت ئاماژهى بهوهكردووه، حكومەتی هەرێمی كوردستان لە دوای بڕیارەكەی دادگای فیدراڵییەوە نەوتەكەی بە نرخی زۆر كەمتر فرۆشتووە لە بازاڕەكانی جیهاندا، بە جۆرێك لە مانگی كانونى دووهمى 2022دا نرخی بەرمیلێك نەوتی بە 19 دۆلار كەمتر لە بازاڕەكانی جیهان فرۆشتوویەتی”.
لە راپۆرتەکەی رێکخراوەکەدا هاتووە، كۆی داهاتی نەوتی فرۆشراوی هەرێمی كوردستان 12 ملیار و 422 ملیۆن دۆلار بووە لەو بڕە 5 ملیار و 709 ملیۆن دۆلاری بۆ ماوەتەوە”.