عومرەكارێكی كوردستان لە سعودیە كۆچی دوایی كرد



عومرەكارێكی كوردستان لە دوای بەجێگەیاندنی سوننەتی عومرە، لە شاری مەككەی پیرۆز كۆچی دوایی كرد.

كاروان ستونی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند:”عومرەكارێكی كوردستان بە ناوی (ڕەفیق حیلمی شوكری محەمەد دەلو) دوای بەجێگەیاندنی سوننەتی عومڕە بە كەمتر لە ٢٤ كاتژمێر لە مەككە كۆچی دوایی كرد”.

بە وتەی كاروان ستونی:”ئەو عومرەكارە خەڵكی شاری خانەقینە لە ساڵی ١٩٥٨ لە دایكبووە، هاورێیەكانی باس لەوە دەكەن كە پێش ئەوەی كۆچی دوایی بكات بە هاوڕێیەكانی گوتبوو كە دوو رۆژە خەونی بینیوە كە لە مەككە كۆچی دوایی بكات و دوای بە جێگەیاندنی سونەتی عومڕە لە مەككە كۆچی دوایی كرد و هەر لەوێش بە خاك سپێردرا “.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی كوردستان بەناوی بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومڕەی هەرێمی كوردستان و سەرجەم بەڕێوەبەر و فەرمانبەرانەوە سەرەخۆشی خۆمایان لە كەسوكاری ئەو عومرەكارە دەكەن و داواكارن لە خوای گەورە جێگای بەهەشتی بەرین بێت و سەبووریش بە كەسوكارەكەی بدات.

کەشناسێکی کورد زانیاری لەسەر شەپۆلێکی بارانبارینی نوێ ئاشکرا دەکات
پێت کەشناسێکی کورد زانیاری لەسەر شەپۆلێکی بارانبارینی نوێ ئاشکرا دەکات
بنزیما بۆ یارییەكەی لیڤەرپوڵ یاریی دەكات؟
دوات بنزیما بۆ یارییەكەی لیڤەرپوڵ یاریی دەكات؟
پەیوەنیدر