پۆلیسی هەولێر: ئێرانییەك بە 12 هەزار دۆلاری ساختەوە دەستگیركرا



بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، دەستگیركردنی كەسێكی ئێرانی ڕادەگەیەنێت كە بڕێك پارەی ساختەی پێبووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە ئەمڕۆ هەینی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێرەوە بڵاوكرایەوە”هاووڵاتییەكی ئێرانی دانیشتووی توركیا دەستگیركرا كە 12 هەزار دۆلاری ئەمریكایی ساختەی پێبوو”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە”پۆلیس دەستبەجێ‌ دەستی بەسەر پارە ساختەكەدا گرت و پەڕاوی لێكۆڵینەوەی كردەوە بەمەبەستی گرتنەبەری ڕێكاری یاسایی، دۆسێیەكەش لەلایەن پۆلیسەوە بۆ دادگای لێكۆڵینەوەی هەولێر ڕەوانەكرا”.

 

زیاتر لە 150 كەس بە تۆمەتی دزیكردن لە ناوچەی بومەلەرزەكەدا دەستگیركران
پێت زیاتر لە 150 كەس بە تۆمەتی دزیكردن لە ناوچەی بومەلەرزەكەدا دەستگیركران
سۆران، هاووڵاتییەك بە چەكی خۆی كوژراو و گومانلێكراوكیش دەستگیركرا
دوات سۆران، هاووڵاتییەك بە چەكی خۆی كوژراو و گومانلێكراوكیش دەستگیركرا
پەیوەنیدر