بانكی جی پی مۆرگان (JPMorgan)ی ئەمریكی قەبارەی زیانە ئابوورییەكانی بومەلەرزە وێرانكەرەكەی توركیای بە 25 ملیار دۆلار خەمڵاندووە، هەروەك بانكەكە پێشبینی كردووە بانكی ناوەندی توركیا نرخی سووی بانكی دابەزێنێت.
فاتح ئاكچەلیك، پسپۆڕی ئابووریی لە كۆمپانیای جی پی مۆرگان ( JPMorgan)ی ئەمریكی لە یاداشتێكدا بۆ بریكارەكانی بانكەكە ڕایگەیاندووە، تێچووی راستەوخۆی بوومەلەرزە وێرانكەرەكەی توركیا لەسەر ئابووری توركیا دەگاتە لەسەدا 2.5ی تێكڕای بەرهەمی ناوخۆیی ئەو وڵاتە، كە دەكاتە 25 ملیار دۆلاری ئەمریكی ئاكامی ئابووریی گەورەی لەسەر ئابووری توركیا دەبێت
هاوكات بانكە ئەمریكییەكە هەروەك پێشبینی كردووە بانكی ناوەندیی توركیا لە كۆبوونەوەی سیاسەتی نەختینەیی بانكەكەدا كە هەفتەی داهاتوودا ئەنجام دەدرێت، ڕێژەی سووی بانكی 100 خاڵی بنەڕەتی دیكە دابەزێنێت و بۆ 8% كەمبكاتەوە.