لەدوای كۆبونەوەی سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەگەڵ نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ، بافڵ تاڵەبانی بەڵێنی داوە، چ لە ڕێگەی حزب یان تیمی یەكێتی لەحكومەت كار بۆ چارەسەر كردنی كێشەكانیان بكرێت .
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ئەمڕۆ پێنج شەممە 16ی 2ی 2023 لەگەڵ نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ لەسەرتاسەری هەرێم كۆبووە و دوای 3 كاتژمێر كۆبوونەوە نوێنەری مامۆستایان ڕایگەیاند، تەواوی داخوازی و داواكارییەكانی مامۆستایانی وانەبێژمان خستە بەردەم سەرۆكی یەكێتی .
سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەڵێنیدا، بەزووترین کات لە ڕێگەی حزب یان تیمی یەكێتی لەحكومەت کار بۆ دامەزراندنيان بکات و کێشەکانیان چارەسەر بکات.
هاوكات نوێنهرى مامۆستایانى وانهبێژ وتى”دهیان كۆبوونهوهمان لهگهڵ وهزیرى پهروهرده كردووه و سهدان بهڵێنى بێ كردارى پێداوین”.
ئەمە لەكاتێكدایە، نزیكەی 33 هەزار مامۆستای وانەبێژ لەسەرتاسەری هەرێمی كوردستان بوونی هەیە و كۆی 25% ی مامۆستایانی پەروەردە پێك دەهێنن و لەماوەی ڕابردوودا لە هەموو دەرگایەكیان داوە بۆ ئەوەی كێشەكانیان چارەسەر بكرێت .