پارێزگاری سلێمانی ئەمڕۆ بەشداری لەكردنەوەی پێشانگایەكی قوتابخانەكانی سنوری پەروەردەی شارباژێر بە دروشمی “ئێمە بەهرەكان پەرە پێدەدەین”كرد، بەڕێوەبەری پەروەردەی شارباژێریش سوپاسی هەموو ئەو كەس و لایەنانە دەكات، كە بەشداربوون لەو پێشانگایە.
لەتیف حسێن، بەڕێوەبەری پەروەردەی شارباژێر بە (خەڵك) ی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ پێنج شەممە 16ی 2ی 2023 لە كەرنەڤاڵێكی ناوازەدا، بە ئامادەبوونی پارێزگاری سلێمانی و بەڕێوەبەری گشتی پەروەردە و قائیمقامی شارباژێڕو ماوەت و چەندین دامودەزگای حكومی و حزبی لە سلێمانی و شارباژێڕو میدیاكان و سەرپەرشتیاران و سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن، بەدروشمی ئێمە بەهرەكان پەرەپێدەدەین پێشانگایەكی هاوبەشی ژمارەیەك خوێندكاری بەهرەمەند كرایەوە، كە تێیدا جوانییەكانی خوێندكارانی شارباژێڕ خرایەڕوو.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، كە ئامادەبوونی ئەو هەموو بەڕێزانە جێگەی شانازییە و هاندەرمانە بۆ زیاتر خزمەتكردنی خوێندكاران و پەروەردەو مامۆستایان لەشارباژێڕی سەربەرزدا، سوپاس بۆ هاتن و ئەرك كێشانتان.