وتەبێژی حكومەتی ھەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، لەگەڵ بەغدا لەبارەی بودجە و دەروازەكانەوە گەیشتووینەتە ڕێككەوتنی سەرەتایی.
جووتیار عادل، وتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ئاشكرایكرد “لەگەڵ بەغدا لەبارەی بودجە و دەروازەكانەوە گەیشتوونەتە ڕێككەوتنی سەرەتایی.”
ئاشكراشیكرد، یەكشەممەی داهاتوو شاندی دانوستانكاری حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا دەكاتەوە بۆ درێژەدان بە گفتووگۆكانی نێوان هەردوولا.
دەشڵێت “لە سەردانی ڕابردوودا، بۆچوونی خۆمان لەبارەی یاسای نەوت و غاز، بە وەزارەتی نەوتی عێراق گەیاندووە و دەبێت پەسەندكردنی یاسای نەوت و غاز بە هاوكاری هەرێمی كوردستان بێت”.