بەغدا و ژمارەیەك پارێزگا سبەینێ‌ دەكەن بە پشووی فەرمی



ژمارەیەك پارێزگای عیراقی سبەینێ‌ پێنج شەممە دەكەن بە پشووی فەرمی بەبۆنەی یادی شەهیدبوونی ئیمام كازم درودی خوای لێبێت.


بەپێی بەیاننامەیەك كە ئەمڕۆ چوار شەممە لەلایەن پارێزگای بەغداوە بڵاوكرایەوە”لە دیوانی پارێزگا و فەرمانگەكانی سەر بە دیوانی پارێزگا، سبەینێ‌ پێنج شەممە دەكرێت بە پشووی فەرمی بە بۆنەی یادی شەهیدبوونی ئیمام كازم درودی خوای لێبێت”.

هەر بەو بۆنەیەوە، پارێزگاكانی دیالە و موسەننا و زیقار و واست و دیوانیەش، سبەینێ‌ پێنج شەممەیان كرد بە پشووی فەرمی كە هاوكاتە لەگەڵ زیارەتی ڕەجەبی.

 

بارزانی: دەبێ پارتی بۆ ئەو ئامانج و پڕەنسیپانە بگەڕێتەوە كە لە پێناوی دامەزراوە
پێت بارزانی: دەبێ پارتی بۆ ئەو ئامانج و پڕەنسیپانە بگەڕێتەوە كە لە پێناوی دامەزراوە
بڕینی كارەبا لە سلێمانی دەستی پێكرد
دوات بڕینی كارەبا لە سلێمانی دەستی پێكرد
پەیوەنیدر