گفتوگۆ لەسەر وەرگرتنی قیستی یەكەكانی نیشتەجێبوون بە دینار دەكرێت



پەرلەمانتارێك لەگەڵ وەبەرهێنەرانی سلێمانی گفتوگۆ لەسەر چەند پرسێکی تایبەت بە یەکەکانی نیشتەجێبوون دەكات و سەرۆكی لقی سلێمانی یەكێتی وەبەرهێنەران پشتیوانی بۆ بۆچوونەكانی دەردەبڕێت.

عوسمان سێدەری، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان سەردانی سەرۆکی لقی سلێمانی یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستانی کرد، لەبارەی هەوڵ و بڕیارەکانی وەبەرهێنەران لەپێناو بەرژەوەندی هاووڵاتیان گفتوگۆکرا.

یاسین مەحمود ڕەشید، سەرۆکی لقی سلێمانی یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان پێشوازی لە عوسمان سێدەری، ئەندامی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کرد، لەبارەی چەند پرسێکی تایبەت بە یەکەکانی نیشتەجێبوون و هەوڵ و بڕیارەکانی وەبەرهێنەران لەپێناو بەرژەوەندی هاووڵاتیان گفتوگۆکرا.

یەکێک لەو بابەتانەی گفتوگۆی لەسەرکرا، وەرگرتنی قیستی بەشداربووانی پڕۆژەکانی نیشتەجێبوونە بە دینار، هەروەها جیاوازی نرخی تێچووی یەکەکان بەرامبەر بە نرخی یەکەکان، هاوکات کوالێتی یەکەکانی نیشتەجێبوون و ئاستی بەرگەگرتنیان بۆ ڕووداوە سروشتییەکان وەک بوومەلەرزە.

لای خۆشیەوە یاسین مەحمود ڕەشید، سەرۆکی لقی سلێمانی یەکێتی وەربەرهێنەرانی کوردستان پشتیوانی خۆی بۆ تێبینییەکانی ئەو پەرلەمانتارە نیشاندا.

عێراق بۆ سیستمی نوێی دۆلار دوابڕیاری ڕاگەیاند
پێت عێراق بۆ سیستمی نوێی دۆلار دوابڕیاری ڕاگەیاند
ژمارەیەك پرۆژەی ستراتیژی لە هەولێر جێبەجێ‌ دەكرێن
دوات ژمارەیەك پرۆژەی ستراتیژی لە هەولێر جێبەجێ‌ دەكرێن
پەیوەنیدر