فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ فرۆشتنی دۆلار ڕاگەیەنراوێك بڵاودەكاتەوە



فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ‌سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، كە بۆ گۆڕینەوەی دینار بە دۆلار لە فڕۆكەخانەكە بانكی ئیقلیمی بازرگانی لەلایەن بانكی ناوەندی عێراقەوە سەپشك كراوە و دەشڵێت: “لەگەڵ دەستپێكردنی بە گەشتیارانی ڕادەگەیەنین”.

فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ‌سلێمانی دواین ئامادەكارییە پێویستەكان و ئاسانكاری كردن بۆ فرۆشتنی دۆلار بە نرخی فەرمی (100 دۆلار بە 132 هەزار دینار) بڵاودەكاتەوە و لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بەوەدەكات، بانكی ئەقلیمی بازرگانی (RT Bank) كە لەلایەن بانكی ناوەندی عێراقییەوە سەرپشكراوە بە گۆڕینەوەی (دیناری عێراقی بۆ دۆلار) بۆ گەشتیاران لە فڕۆكەخانەدا.

ڕاشیگەیاندووە،لە ئێستادا بانكی ناوبراو لەناو فڕۆكەخانەدا لەكاردان بۆ ئەوەی بە زووترین كاتدا سیستمەكەیان بخەنە كار بۆ جێبەجێ كردنی بڕیارەكە.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەكاتی دەستپێكرنی پڕۆسەكە ڕاستەوخۆ بۆ گەشیارانی بەڕێزی ڕادەگەیەنین .

دەیان كۆچبەر لە دەریای ناوەڕاستدا بێسەروشوێنن
پێت دەیان كۆچبەر لە دەریای ناوەڕاستدا بێسەروشوێنن
بانكی ناوەندی زیاتر لە 213 ملیۆن دۆلار دەخاتە بازاڕەوە و نرخی دراوەكەش لە بەرزبوونەوەدایە
دوات بانكی ناوەندی زیاتر لە 213 ملیۆن دۆلار دەخاتە بازاڕەوە و نرخی دراوەكەش لە بەرزبوونەوەدایە
پەیوەنیدر