لە عێراق شوێنەواری رێستۆرانتێكی سەردەمی سۆمەرییەكان دۆزرایەوە كە مێژووەكەی بۆ پێنج هەزار ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە.
شوێنەوارەكە لەلایەن تیمێكی هاوبەشی ئیتاڵی و ئەمەریكی لە باكووری رۆژهەڵاتی پارێزگای زیقار دۆزراوەتەوە كە گەورەترین شوێنەوارەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دەكەوێتە ئەو پارێزگایە.
تیمە هاوبەشەكە كە لە هەردوو زانكۆكانی (پێنسلڤێنیا و پیسا)ـوە هاتوونەتە عێراق، لە رێستۆرانتەكەدا سیستەمی ساردكەرەوەی سەرەتایی، فڕنی گەورە، قاپ و كەلوپەلی ئامادەكردن و پێشكەشكردنی خواردنیان دۆزیووەتەوە.
شوێنەوارناسان باس لەوە دەكەن، رێستۆرانەتەكە دوو شوێنی بۆ خواردن و خواردنەوە هەبووە، یەكێك كراوە و ئەوەی دیكە داخراو.
ئەو شارەی ڕێستۆرانتەكەی تێدا دروستكراوە، بە شاری لاگاش ناسراوە، كە شارێكی كۆنی سۆمەری بووە و ناوەندێكی شارستانیەت بووە لە میزۆپۆتامیا.