رٍۆژنامەی “گڵۆباڵ تایمز” دەڵێت، واشنتن بە ئاشكرا دەستوەردان دەكات لە ناكۆكییەكان لە ئۆكراینا و دەستپێشخەریی دەكات بۆ دانوستان لەگەڵ كرملین، بەهۆی ئەو ڕەوشە قورسەی هێزەكانی كێیڤ پێوەی گیرۆدەن.
ڤیی شیویە ڕۆژنامەنوس لە وتارێكیدا كە لە ڕۆژنامەكەدا بڵاوكراوەتەوە ڕایگەیاندووە:”پەرەسەندنی ڕووداوەكان دەریدەخەن قۆناغی داهاتوو لەنێوان مۆسكۆ و كێیڤ گۆڕانكاریی گەورە بەخۆوەدەبینن. واپێدەچێت ویلایەتە یەكگرتووەكان ئاكامێكی خێرای بوێت”.
بە وتەی ئەو ڕۆژنامەنوسە:”ئۆكراینا ناتوانێت لە گۆڕەپانەكانی شەڕدا جیاوازیی دروستبكات، هەرچەندە لەلایەن واشنتن و هاوپەیمانی ناتۆوە پشتیوانییەكی بەهێز دەكرێت، ئاشكراشە هێزەكانی كێیڤ بەبێ زیاتر دەستوەردانی كۆشكی سپی دەشكێن”.
هەروەها نوسیویەتی:”ناكرێت ویلایەتە یەكگرتووەكان بەبێ هیچ پێشەكییەك لە پشت پەردەوە بێتە پێش و ڕاستەوخۆ لەگەڵ ڕووسیادا دانوستان بكات. ئەمەش جارێكی تر دەریدەخات كە ڕۆڵی كێیڤ تەنیا وەك بوكەڵەیەكی ئەمریكایی بووە”.
ئەو ڕۆژنامەنوسە پێیوایە، واشنتن قازانج دەكات گەر جەنگەكانی بە وەكالەت بكات، لەڕێی لایەنەكانی ترەوە لەپێناو هێنانەدی ئامانجە جیۆپۆڵۆتیكییەكانی.