وتەبێژی حكومەتی عێراق ئاشكرای دەكات، كە حكومەت و بانكی ناوەندی چەند بڕیارێكی نوێ دەردەكەن و دەبنە هۆی سەقامگیری لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراودا و دەشڵێت: “هۆكاری دواكەوتنی بودجە بەشێكی بەرزی و نزمی نرخی دۆلارە”.
باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق بۆ ئاژانسی فەرمی (العراقیە) ڕایگەیاندووە، بەمنزیکانە کۆمەڵە بڕیارێکی نوێ لە لایەن حکومەت و بانکی ناوەندییەوە دەردەکرێن بۆ بەدیهێنانی هاوسەنگی لە بازاڕی دراودا.
ڕاشیگەیاندووە، بودجەی گشتی ساڵی 2023 تەواو كراوە و ئامادەیە، بەڵام بابەتی بەرز و نزمی نرخی دۆلار لە بازاڕە ناوخۆییەکاندا. هۆكاری دواكەوتنی پەسەند كردنیەتی.
ئاشكراشی كردووە، گۆڕینی نرخی ئاڵوگۆڕی دراو لە بەرژەوەندی و خزمەتی هاووڵاتیانی عێراقیدایە.
وتەبێژەكەی حكومەت وتوشیەتی، “محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران، وەزارەتی دارایی و وەزارەتەكانی دیكەی ڕاسپاردووە بە داڕشتنەوەی پەیكەربەندی بودجە و دووبارە داڕشتنەوەی ژمارەكان لەسەر بنەمای نرخی نوێی ئاڵوگۆڕی دینار لە ماوەیەكی زۆر كەمدا”.
جەختیشی كردۆتەوە، دوای جێگیركردنی نرخە نوێیەكان لەلایەن وەزارەتی داراییەوە، بەزووترین كات بودجە ئامادە دەكرێت و دەخرێتە بەردەم ئەنجوومەنی وەزیران و دەنێردرێت بۆ پەرلەمان بۆ پەسەندكردنی.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئەمڕۆ بانکی ناوەندی عێراق رێنماییهكی بۆ ئەو گەشتیارانە دەرکرد، کە ئارەزوی بەدەستهێنانی دۆلار دەکەن و دهڵێت: لە ئەگەر هەریەک لە بانکەکان یان کۆمپانیاکان دۆلاریان بە نرخی فەرمی پێ نەفرۆشتن، ئەوا پەیوەندییان پێوە بكەن.