ینس ستۆلتنبێرگ ئەمینداری گشتی هاوپەیمانی باكووری ئەتڵەسی (ناتۆ) ڕایدەگەیەنێت، هێرشە گەورەكەی ڕووسیا كە مەترسی ڕوونی دەكرا “دەستیپێكردووە”، ئەمەش لە دوای ساڵێك لە دەستپێكردنی جەنگ لە ئۆكراینا.
ستۆلتنبێرگ ڕایگەیاند:”هەرگیز ئەوە بەدی ناكەین كە سەرۆك پۆتین ئامادەی ئاشتی بێت، ئەوەی دەیبینین ئەوەیە تائێستاش دەیەوێت دەست بەسەر ئۆكراینادا بگرێت”.
بە وتەی ئەمینداری گشتی هاوپەیمانی باكووری ئەتڵەسی:”دەبینین چۆن هێز و چەك و توانای سەربازی زیاتر ڕەوانە دەكەن”.
لەسەر ئاستێكی بەرفراوان لەوبڕوایەدان، ڕووسیا پیلان بۆ هێرشێكی گەورەی نوێ دادەنێت، ئۆكرایناش دەڵێت، پێویستی بە فڕۆكەی جەنگی و مووشەكی دوورمەودایە، لەپێناو ڕووبەڕووبوونەوە و كۆنترۆڵكردنەوەی ئەو خاكانەی لە شەڕەكاندا لەدەستیداوە.