مێسی 3.5 ملیۆن یورۆ دەبەخشێتە قوربانیانی بومەلەرزەكە



لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی و هێرشبەری پاریس سان جێرمان، داوا دەكات كۆمەك و یارمەتی بگەیەنرێتە قوربانیانی بومەلەرزەكەی توركیا و سوریا.

مێسی لەڕێی ئەنیستاگرامەوە بڵاویكردەوە:”ئەم ڕۆژگارانە زۆر خەمناكن بۆ هەزاران منداڵ و خانەوادەكانیان كە بەهۆی بومەلەرزەكەی توركیا و سوریاوە زیانیان پێگەیشتووە”.

بە وتەی مێسی:”دڵم لەگەڵتانە، بۆیە ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ منداڵان (UNICEF) لە سەرەتاوە كاریی كردووە بۆ پارێزگاری لە منداڵان”.

مێسی لە كۆتایی نوسینەكەیدا،بە گوزارشتی :”هاوكارییەكەت زۆر بەنرخە” هەوادارانی هانداوە یارمەتی منداڵان و زیانلێكەوتوان بدەن و لینكێكی بۆ ئەوانەش داناوە كە دەیانەوێت یارمەتی و هاوكارییەكان بگەیەنن.

نوسینەكەی مێسی كارێلێكێكی فراوانی لەنێو هەوادارانیدا لێكەوتۆتەوە و زیاتر لە 1.5 ملیۆن لایكی بۆ هاتووە لەدوای كاتژمێرێك لە بڵاوكردنەوەی.

مێسی چووە پاڵ هەڵمەتێك كە لەلایەن میریح دیمیراڵی توركی و بەرگریكاریی ئەتڵانتاوە ڕێكخراوە و ئامانج لێی كۆكردنەوەی یارمەتی و هاوكارییە بۆ زیانلێكەوتوانی بومەلەرزەكە.

پێشتر میدیاكانی توركیا بڵاویانكردەوە، مێسی لەڕێی ڕێكخراوە خێرخوازییەكەی، بڕی 3.5 ملیۆن یورۆی وەك هاوكاری بۆ قوربانیانی بومەلەرزەكەی توركیا وسوریا ڕەوانەكردووە كە بۆ مەبەستی چارەسەركردنی بریندارەكان و دروستكردنەوەی ئەو ماڵانەی وێران بوون، بەكاردەهێنرێت.

بوومەلەرزەكان زیانی 84 ملیار دۆلاريان لە توركیا داوە
پێت بوومەلەرزەكان زیانی 84 ملیار دۆلاريان لە توركیا داوە
عێراق بۆ ڕەمەزان بە هەرزان گۆشتی سوور و مریشك و ماسی و هێلكە و شیر دەخاتە بازاڕەوە
دوات عێراق بۆ ڕەمەزان بە هەرزان گۆشتی سوور و مریشك و ماسی و هێلكە و شیر دەخاتە بازاڕەوە
پەیوەندیدار