ئاستەنگێكی دیكە بۆ سلێمانی لە پێدانی دۆلار بە نرخی فەرمی دروست دەبێت



ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، تا ئێستا بڕیاری بۆ گۆڕینی دینار بە دۆلار بە نرخی بانكی ناوەندی لە فڕۆكەخانەی سلێمانی جێبەجێ نەكراوە، دەشڵێت: “بە پێی قسەی بانكەكان قازانجەكەی بۆ ئەوان كەمە و بەشی تێچووی كردنەوە و تێچوی كارمەندەكان ناكات”.

د.بڕیار ڕەشید، ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، لە ئێستادا هاووڵاتیان پەیوەندی دەكەن بۆ گۆڕینی دینار بە دۆلار بە نرخی بانكی ناوەندی لە فرۆكەخانەكان، كە بەداخەوە تائێستا لە فڕۆكەخانەی سلێمانی جێبەجێ نەكراوە.

وتیشی، “دوای ئەوەی لە ۱۸ی ۱ داوایەكیان ئاڕاستەی بانكی ناوەندی كرد بۆ ئەوەی لە فڕۆكەخانەی سلێمانی و هەولێریش هاوشێوەی فرۆكەخانەی بەغدا دۆلار بدرێت بە هاووڵاتیان بە نرخی بانكی ناوەندی، دواجار ۲۹ی ۱ بانكی ناوەندی ڕەزامەندی دەربڕی و هەریەكە لە بانكی (ڕافیدەین ، رشید . TBI ) ئاڕاستە كردووە، كە هەستن بەو كارە”.

ڕاشیگەیاند، بانكی ڕافیدەین لقی لە كوردستان نیە و تەنها بانكی ڕەشید و TBI لە كوردستان هەیە، بۆیە بەرواری ۹ی ۲ سەردانی هەرەیەك لە بیلال سەباح، بەرێوبەری گشتی بانكی (TBI) و پاشان بەڕێوبەری لقی ئەو بانكەم لە بەغدا كرد، دەركەوت بڕیاریان نەداوە لە ناو فڕۆكەخانەی سلێمانی لق بكەنەوە، چونكە بە پێی قسەی خۆیان قازانجەكەی بۆ ئەوان كەمە و بەشی تێچوی كردنەوە و تێچووی كارمەندەكان قازانج ناكەن.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، كە بانكی ناوەندیمان ئاگاداركردەوە لەوەی ئەو دوو بانكە بڕیارەكەی لە سلێمانی جێبەجێ ناكـەن، چاوڕوانی بڕیاری بانكی ناوەندی دەبین بۆ ئەوەی یان ئەو دوو بانكە پەیوەست كات بە كردنەوەی لقێكی كاتی لە نێو فڕۆكەخانەی سلێمانی یاخود ئەو بڕە پارەیەی دانراوە بۆ گەشتیارانی فڕۆكەخانەی سلێمانی بدات بەیەكێك لەو بانكانەی لە نێو فرۆكەخانەی سلێمانی لقیان هەیە تا كارئاسانی بۆ گوڕینی دراو بەنرخی فەرمی بۆ گەشتیاران بكـەن.

ئاشكراشیكردووە، كە گرفەتەكە دیسان ڕووبەڕووی سلێمانی بۆتەوە و بانكی ناوەندی هەرێم لقی سلێمانی ڕاستەوخۆ سەر بە بانكی ناوەندی عێراق نییە، بۆیە ناتوانێت ڕاستەوخۆ دۆلار بە نرخی بانكی ناوەندی وەرگرێت و لقی بانكی ناوەندی عێراق لە هەولێر ئامادە نییە هاوكاری بانكی ناوەندی هەرێم/ سلێمانی بكات.

ئەو پەرلەمانتارە باسی لەوەشكرد، ئەوەش هۆكاردەبێت بۆ ئەوەی زۆربەی گەشتیاران جارێكی تر ڕوو لە فڕۆكەخانی سلێمانی نەكەن، بەڵكو بەرەو فڕۆكەخانەی هەولێر دەڕۆن.

دەڵێت: “لەهەوڵدان تاكو بە شێوەیەكی كاتی لقی بانكی كوردستان یان بانكی (RT) لە ناو فڕۆكەخانەی سلێمانی بكەیەنەوە تاكو بەستنەوەی بانكی ناوەندی كوردستان لقی سلێمانی بە بانكی ناوەندی عێراقەوە و چارەسە كردنی ئەم كێشەیە”.

عێراق بۆ ڕەمەزان بە هەرزان گۆشتی سوور و مریشك و ماسی و هێلكە و شیر دەخاتە بازاڕەوە
پێت عێراق بۆ ڕەمەزان بە هەرزان گۆشتی سوور و مریشك و ماسی و هێلكە و شیر دەخاتە بازاڕەوە
بومەلەرزەیەكی نوێ‌ توركیای هەژاند
دوات بومەلەرزەیەكی نوێ‌ توركیای هەژاند
پەیوەنیدر