وەزارەتی كارەسات و باری نائاسایی لە توركیا “ئەفاد” ڕوودانی بومەلەرزەیەكی نوێ لە شاری غازی عەنتاب ڕادەگەیەنێت.
بەپێی بەیاننامەیەكی “ئەفاد” كە لەلایەن میدیاكانی توركیاوە بڵاوكرایەوە”دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو شەممە، بومەلەرزەیەك بە گوڕی 4.6 پلە لە ناوچەی ئیسڵاحیە لە غازی عەنتاب ڕوویدا”.
لە دوو شەممەی ڕابردوودا، لە كەهرەمان مرعش بومەلەرزەیەكی بەهێزی وێرانكەر بە گوڕی 7.7 پلە بەپێی پێوەری ڕێختەر ناوچەكەی هەژاند و بووە مایەی گیان لەدەستدانی دەیان هەزار كەس و برینداربوونی ژمارەیەكی زۆر لە شارەكانی هەتای و عوسمانیە و ئەدیامان و غازی عەنتاب و شانلی ئۆرفا و دیاربەكر و مەڵاتیا و كیلیس و ئەدەنە، دواتر بومەلەرزەیەكی تر بە گوڕی 7.6 پلە هەمان ناوچەی گرتەوە .