بانكی ناوەندی عێراق بڕیاریدا بۆ ئاسانكاری لە مامەڵەی هاووڵاتیان و گەشتیاران، دۆلار بە عومرەكاران بفرۆشێت بە نرخی فەرمی.
بانكی ناوەندی عێراق لە گشتاندنێكدا بۆ سەرجەم بانك و كۆمپانیاكانی حەواڵە ئاماژەی بەوەكردووە، پێویستە پابەند بن بە فرۆشتنی دۆلار بەو هاووڵاتیانەی دەیانەوێت گەشتی عومرە ئەنجام بدەن بە نرخی فەرمی تاوەكو 3 هەزار دۆلاری مانگانە بۆ هەر عومرەكارێك.
ئاماژەی بەوەشكردووە، پێویستە لەكاتی پێدانی پارەكە وێنەیەك لە پاسپۆرتی عومرەكارەكە وەربگیرێت لەگەڵ وێنەیەك لە مەنەفێستی دەرچوونی عومرەكارەكە، كە سەرجەم زانیارییەكانی ئەو عومرەكارەی تێدابێت.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە بەپێی پلانێكی بانكی ناوەندی عێراق، بڕیارە بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی نرخی دۆلار، هەر هاووڵاتییەك مانگانە بتوانێت تا بڕی 2 هەزار دۆلار بە نرخی فەرمی وەربگرێت بۆ مامەڵ و كاروبارەكانی خۆی.