سەرۆكی حكومەتی هەرێم بەرەو ئیمارات بەڕێكەوت



سەرۆكی حكومەتی هەرێم بە مەبەستی بەشداریكردن لە لوتكەی جیهانی لە دووبەی بەرەو ئیمارات بەڕێكەوت.

فەرمانگەی میدیاو زانیاری حكومەتی هەرێم بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ یەكشەممە 2/12 مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ، بە سەرۆكایەتی شاندێكی حكومی بەرەو دەوڵەتی ئیمارات بەڕێكەوت بۆ بەشداریكردن لە لوتكەی جیهانیی حكومەتەكان كە لە شاری دووبەی لە ڕۆژانی 13-15 شوبات بەڕێوەدەچێت.

باس لە ئەوەش كراوە، سەرۆكی حكومەت لە پەراوێزی لوتكەكەدا، چەندین دیدار و كۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسان و دەسەڵاتداران و بیرمەندان و خاوەنكارانی عەڕەبی و هەرێمی و جیهانی دەبێت .

لوتكەی جیهانیی حكومەتەكان، ساڵانە لە دوبەی ئەنجام دەدرێت و ئەمساڵ زیاتر لە 20 سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیران و 250 وەزیر و هەزاران بەرپرسی حكومی تێیدا بەشدار دەبن.

ئەڵمانیا ئاسانكاری ڤیزا بۆ بەركەوتووانی بوومەلەرزە دەكات
پێت ئەڵمانیا ئاسانكاری ڤیزا بۆ بەركەوتووانی بوومەلەرزە دەكات
ئاماری نوێی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی تورکیا بڵاوکرایەوە
دوات ئاماری نوێی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی تورکیا بڵاوکرایەوە
پەیوەنیدر