شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا بۆ گفتوگۆکردن لە سەر شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٣ عێراق و پرۆژە یاسای نەوت و غازو مادەی ١٤٠ و چەند دۆسیەیەکی تر.
ئێوارەی ئەمڕۆ شاندی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابوری بەرەو شاری بەغداد بەڕێکەوتن.
بڕیارە شاندەکەی هەرێمی کوردستان چەندین کۆبونەوەو دیدار لە گەڵ بەرپرسان و لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی عێراق ئەنجام بدەن بەمەبەستی گەیشتن بە ڕێکەوتن لە سەر چەند دۆسیەیەکی هەڵپەسێردراو کە لە نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق بەچارەسەرنەکراوی ماوەتەوە.