پارێزگاری سلێمانی لەكۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا بڕی ئەو كۆمەك و هاوكارییانەی لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەكانی باكوور و ڕۆژئاوای كوردستان كۆكرایەوە ئاشكرایكرد،”هاوكارییەكان بە دیناری عیراقی بڕی 613 ملیۆن و 180 هەزار دیناریان بەدەست گەیشتووە”.
د.هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەونیدا بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە ئەندامانی لیژنەی ڕێكخەرانی كەمپەینی “هاوخەمتانین” بڕی داهاتی پێنج ڕۆژی كەمپەینەكەی ئاشكراكردوو و ڕایگەیاند، لەماوەی ڕۆژانی كەمپەینەكە بڕی 613 ملیۆن و 180 هەزار و 159 هەزار و 330 دۆلار و 200 پاوەن و 150 یۆرۆ و 25 ملیۆن و تمەن-یان بەدەست گەیشتووە .
ڕاشیگەیاند، لە ڕێگەی فاستپەیەوە و ملیۆنێك و 952 هەزار دینار و ئاسیا پەی 423 هەزار و 250 دیناریان بەدەست گەیشتووە، هەموو ئەوانەی كۆكراوەتە دەخرێتە سەر حسابێك لە بانكی ئاڵای هەرێم، بۆ كاری ڕێكخستن و گەیاندنی كۆمەكەكان دەگەیەنرێتە دەست براكیانیان لە باكوور و ڕۆژئاوا.
وتیشی،” كەمپەینەكە بۆ كۆكردنەوەی پارە، بەردەوام دەبێت و لە ڕێگەی لیژنەی باڵای كەمپەینی هاوخەتانین تا كاتژمێر پێنجی ئێوارەی سبەی بەردەوام دەبن، بەڵام كەمپەینەكە بۆ كۆكردنەوەی كەلوپەل و كاڵا و شتومەك كاتژمێر 9ی ئەمشەو كۆتایی دێت”.
ئاشكراشیكرد، هەموو ئەو كەلوپەلانەی كۆكراوەتەوە زۆرن و پۆلین دەكرێن، بەسەر پێدوایستی پزیشكی و دەرمان و خێمە و بەتانی و ڕاخەر و خۆراك و فەرش و كومبار و هۆكاریەكانی گەرمكەرەوە و پێداویستیەكانی ژنان و منداڵ و شیر و دابیی، ئەمانە هەموو بە میكانیزمێكی ڕێك و پێك بەڕێ دەكرێن بۆ ناوچە زیان لێكەوتووەكان.