شاندێكی حكومەتی هەرێم بەرەو بەغدا بەڕێ دەكەوێت



سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران ڕایدەگەیەنێت، ئێوارەی ئەمڕۆ بەرەو بەغدا بەڕێ دەكەون بۆ گفتوگۆ كردن و ڕێككەوتن لەسەر پرسە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەولێر و بەغدا.

ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم ڕایگەیاندووە، لەسەر بریار و ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئێوارەی ئەمرۆ شەممە بەرەو بەغدا بەرێدەكەوین بەمەبەستی گفتوگۆ و رێككەوتن لەسەر پرسە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەولێر و بەغدا.

ڕاشیگەیاندووە، ئەم سەردانەی شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی سەردانە فەرمیەكانی حكومەتی هەرێمە بۆ بەغدا بە مەبەستی گەیشتن بە رێككەوتن دەربارەی یاسای نەوت و غاز و بودجە و ماف و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان و چەندین بابەتی تر.

ئەمریكا: ڕووسیا نیوەی تانكەكانی لە ئۆكراینادا لەدەستداوە
پێت ئەمریكا: ڕووسیا نیوەی تانكەكانی لە ئۆكراینادا لەدەستداوە
بانكی ناوەندی لە هەفتەیەكدا كەمتر لە 422 ملیۆن دۆلاری فرۆشتووە
دوات بانكی ناوەندی لە هەفتەیەكدا كەمتر لە 422 ملیۆن دۆلاری فرۆشتووە
پەیوەنیدر