سەرچاوەیەكی ئەمنی عیراقی، دەستگیركردنی ژنێكی چینی بە 158 هەزار دۆلارەوە ڕادەگەیەنێت، بەبێ ئەوەی پسوڵەی فەرمی پێبێت و لەڕێگەدابووە بەرەو هەرێمی كوردستان.
ئەمڕۆ شەممە، سەرچاوەیەكی ئەمنی بە میدیاكانی عیراقی ڕاگەیاندووە”هێزەكانی سەر بە دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، لە بازگەی شەعب لە بەغدا، ژنێكیان دەستگیركرد كە هەڵگری ڕەگەزنامەی چینییە و 158 هەزار دۆلاری پێبووە، بەبێ ئەوەی نوسراوی فەرمی پێبێت كە ڕێگەی بدات ئەو بڕە پارەیە بگوازێتەوە، ئەمەش لەكاتێكدا ڕێكارێكی توند گیراوەتەبەر لەڕووی جموجۆڵی دۆلار لە وڵاتدا”.
بە وتەی سەرچاوەكە”ژنەكە ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی تاوانە ڕێكخراوەكان كراوە و لێكۆڵینەوەی لەگەڵدا دەكرێت”.