لەگەڵ كردنەوەی بازاڕی دراوەكان نرخی دۆلار بەرزبووەوە



سەرەڕای دابەزاندنی بەهای دۆلار لەلایەن حكومەتی عێراق و بانكی ناوەندییەوە بۆ 130 هەزار دینار، بەلام تا ئێستا نرخی دۆلار بەبەرزی ماوەتەوە و بەیانی ئەمڕۆ لەگەڵ كردنەوەی بازاڕی دراوەكان نرخی 100 دۆلار بە 153 هەزار دینار مامەڵەی پێوەكرا.

ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، نرخی دۆلار تا ئێستا بەرزە و بەیانی ئەمڕۆ شەممە لەگەڵ كردنەوەی بازاڕی دراوەكان، 100 دۆلار بە 153 و 250 مامەڵەی پێوەكرا.

سەبارەت بە تمەنی ئێرانی و لیرەی توركی ڕاشیگەیاند، نرخی 100 دۆلار بە 4 ملیۆن و 520 هەزار تمەنە و هەروەها بە 1890 لیرەی توركییە.

گرانی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار لەكاتێكدایە، كە شاندی عێراق لە ئەمریكا و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای بانكی فیدڕاڵی و وەزارەتی گەنجینەی ئەو وڵاتە كۆبوونەتەوە و بەپێی ڕاگەیەنراوی كۆبوونەوەكە، “ئەمریكا بڕیاریداوە هاوكاری عێراق بێت و پاڵپشتی بكات لە جێبەجێ‌ كردنی ڕێكارەكانی تایبەت بە دراو و ڕێگری لە بردنەدەرەوەی”.

ژنێكی چینی بە 158 هەزار دۆلارەوە دەستگیركرا و لەڕێگەدا بووە بەرەو هەرێمی كوردستان
پێت ژنێكی چینی بە 158 هەزار دۆلارەوە دەستگیركرا و لەڕێگەدا بووە بەرەو هەرێمی كوردستان
بوومەلەرزەیەكی دیكە باكووری كوردستانی هەژاند
دوات بوومەلەرزەیەكی دیكە باكووری كوردستانی هەژاند
پەیوەنیدر