بەپێی لیستی مووچەی مانگی یەك، كە لە وەزارەتی دارایی هەرێمەوە بڵاوكراوەتەوە ئەم هەفتەیە مووچەی 4 وەزارەت و چەند توێژ و دامەزراوەیەك خەرج دەكرێت.
بەپێی لیستی مووچە، سبەینێ یەك شەممە مووچەی مانگی 1ی وەزارەتی ناوخۆ لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامە و بەڕێوەبەرایەتی دام و دەزگاكانی نەوت و ڕۆژی دوو شەممە مووچەی هێزەكانی زێرەڤانی و هەروەها بەرگری و فریاكەوتن دابەش دەكرێت.
هەر بەپێی لیستەكە، ڕۆژی سێ شەممە 2023/2/14 مووچەی وەزارەتی كار و كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان لەگەڵ كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی دابەش دەكرێت.
ئاماژە بەوەشكراوە، ڕۆژی چوار شەممە مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەكرێت و ڕۆژی پێنج شەممە مووچەی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی لەگەڵ خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان و دەزگای گشتی ئاسایش و ئەنجوومەنی ئاسایش دابەش دەكرێت.