بەفر و باران بەردەوام دەبێت



دەستەی كەشناسی عیراق پێشبینی دەكات، لەم هەفتەیەدا پلەكانی گەرما ڕوو لە نزمبوونەوە بكەن، بارینی باران و “بەفریش لە ناوچە شاخاوییەكاندا” هەبێت.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن دەستەی كەشناسیی عیراقەوە بڵاوكرایەوە”لە ڕۆژی شەممەوە پلەكانی گەرما كەمێك نزمدەبنەوە و لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و نمە باران دەبێت، ئەگەری بارینی بەفریش هەیە لە ناوچە شاخاوییەكان”.

كەشناسی عیراق دەڵێت”ڕۆژی یەك شەممە، ئاسمان هەور دەبێت، باران لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەبارێت و بەفریش لە ناوچە شاخاوییەكان دەبارێت”.

وەك كەشناسی عیراق باسی دەكات” لە ڕۆژی دوو شەممەدا ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و ئەگەری بارینی نمە باران هەیە لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان، لە ڕۆژی سێ شەممەشدا، ئاسمانی هەرێمی كوردستان نیمچە هەور دەبێت”.

ئۆكراینا سامانە دەستبەسەرداگیراوەكانی ڕووسیا دەفرۆشێت
پێت ئۆكراینا سامانە دەستبەسەرداگیراوەكانی ڕووسیا دەفرۆشێت
خۆپیشاندان بۆ كارەبا و خزمەتگوزارییەكان دەستپێدەكاتەوە
دوات خۆپیشاندان بۆ كارەبا و خزمەتگوزارییەكان دەستپێدەكاتەوە
پەیوەنیدر