سەرۆککۆماری عێراق: پێویستە لە تێپەڕاندنی بودجە پەلەبکرێت



لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق لە دیدارێکی تایبەت لەگەڵ کەناڵی عێراقیە رایگەیاند، هەڵبژاردنی ئەم دواییەی عێراق هەردوو چەمکی ئاسایش و ئاشتی لە وڵاتدا قوڵترکردەوە.

راشیگەیاند، کارنامە وەزارییەکەی حکومەت پێشوازی نێودەوڵەتی لێکراوە و پێویستە لە تێپەڕاندنی بودجە پەلەبکرێت، دەرکردنی یاسای نەوت و غاز زۆرێک لە کێشەکانی نێوان ناوەند و هەرێم چارەسەر دەکات و لە سێ مانگی داھاتووشدا پڕۆژە یاسای نەوت و گاز تەواو بکرێت.

د. لەتیف رەشید ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا پەیوەندییەکانی ھەرێم و بەغداد باشن و ھەوڵی پتەوکردنی دەدەین، کێشەش هەیە بەڵام لە هەوڵێ چارەسەرکردنیداین و هەرێم و بەغداش ئامادەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.

قوربانیانی بومەلەرزەكە بۆ زیاتر لە 23 هەزار كەس بەرزبۆوە
پێت قوربانیانی بومەلەرزەكە بۆ زیاتر لە 23 هەزار كەس بەرزبۆوە
١٤ بارهەڵگر هاوكاریی حکومەتی هەرێم گەیشتە عەفرین
دوات ١٤ بارهەڵگر هاوكاریی حکومەتی هەرێم گەیشتە عەفرین
پەیوەنیدر