سه‌رۆكایه‌تی ئیداره‌دانی كاره‌سات و باری له‌ناكاو رایگەیاند، ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی تورکیا بۆ ١٩هەزار و ٨٧٥ کەس بەرزبووەوە.
سه‌رۆكایه‌تی ئیداره‌دانی كاره‌سات و باری له‌ناكاو (AFAD) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە دوای ئەو دوو بوومەلەرزەی کە بە گوڕەکانی ٧،٧ و ٧،٦ پلە شارۆچکەکانی پازارجک و ئەلبستان-ی لە پارێزگای مەڕەش هەژاند، هەزار و ٦٦٦ پاشلەرزەی دیکە روویان داوە.
فەرمانگەی بەڕێوەبردنی دۆخی لەناکاو و کارەساتەکانی تورکیا ئاماژەی بەوەشکردووە، گەیشتووەتە ١٩ هەزار و ٨٧٥ کەس و ٧٩ هەزار و ٧١٧ کەسیش بریندار بوون. هاوکات ٨٦ هەزار و ٧٥٤ کەس لەو پارێزگایانەی کە بەهۆی بوومەلەرزەکەوە زیانیان بەرکەوتووە، گواستراونەتەوە.