وەزارەتی دارایی عێراق بەهای دیناری لە دەروازە سنوورییەکان جێگیرکرد



 

وەزارەتی دارایی عێراق بەهای 100 دۆلار ی بە 132 هەزار دینار لە دەروازە سنوورییەكان جێگیركرد.

پەرلەمانتارێكیش دەڵێت، هێشتا بڕیاری پێدانی دۆلار بە نرخی بانكی ناوەندیی عێراق لە هەرێمی كوردستان جێبەجێ ناكرێت و نایگرێتەوە.

ئەمڕۆ هەینی، 10-2-2023، بانكی رافیدەین كە یەكێكە لە بانكە حكومییەكان لە عێراق رایگەیاند، دەستكراوە بە پێدانی بڕی 7000 دۆلار لە بری 5000 دۆلار بەهەر گەشتیارێك كە دەیەوێت لە رێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداوە گەشتبكات.

بانكی رافیدەین باس لە ئەوە دەكات، ئەو پارەیەی دەدرێت 132 هەزار دینار بۆ هەر 100 دۆلارێكی ئەمریكی دەبێت.

بەپێی گشتاندنێك كە لەلایەن دەستەی گشتیی گومركەكانی سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابووریی عێراق لە رۆژی 9-2-2023 دەرچووە و لە لایەن فاتیمە زەید سلێمان، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی بەوەكالەتی ئەو دەستەیە واژۆكراوە، داوا لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی گومرك كراوە بە نرخی بانكی ناوەندیی عێراق دۆلار بفرۆشن.

نووسراوەكە ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتییەكانی گومرك لە نێوەڕاست، بەڕێوەبەرایەتیی ناوچەی باشوور، بەڕێوەبەرایەتیی ناوچەی رۆژئاوا، بەڕێوەبەرایەتیی ناوچەی باكوور، بەڕێوەبەرایەتیی گومركی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا، بەڕێوەبەرایەتیی گومركی باركردنی ئاسمانی كراوە، بەڵام ناوی فڕۆكەخانەكانی نێودەوڵەتیی هەولێر و سلێمانی تێدا نییە؛ جگە لەوە ناوی بەڕێوەبەرایەتییەكانی گومركی هەرێمی كوردستانی تێدا نییە و تەنیا باسی باكوور دەكرێت.

جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی و ئابووریی پەرلەمانی عێراق لەوبارەیەوە ڕایگەیاندووە، “چەند جارێكە داوا كراوە دۆلار لە دەروازە و فڕۆكەخانەكانی نێودەوڵەتی لە هەرێمی كوردستان بەردەستبێت، هاوشێوەی شوێنەكانی دیكەی عێراق، بەڵام هێشتا نەچووەتە بواری جێبەجێكردنەوە.”

 

لە سلێمانی نوێژی مردوو بۆ قوربانییانی بوومەلەرزە ئەنجامدرا
پێت لە سلێمانی نوێژی مردوو بۆ قوربانییانی بوومەلەرزە ئەنجامدرا
“ئەنجوومەنی فیدڕاڵی دروستدەكرێت و دادگای فیدڕاڵیش دەستكاری دەكرێت”
دوات “ئەنجوومەنی فیدڕاڵی دروستدەكرێت و دادگای فیدڕاڵیش دەستكاری دەكرێت”
پەیوەنیدر