شارل میشال سەرۆكی ئەنجوومەنی ئەوروپایی لە پاش چاوپێكەوتنی ڤۆڵۆدیمێر زیلینسكی سەرۆكی ئۆكراینا لەگەڵ سەركردە ئەوروپاییەكان، وادە بۆ یەكلایی كردنەوەی ڕێڕەوی داگیركاریی ڕووسی لە ئۆكراینا دیاریی دەكات.
ئەمڕۆ پێنج شەممە، میشال بە ڕۆژنامەوانانی ڕاگەیاند:”هەفتەكان و مانگەكانی داهاتوو ڕەنگە یەكلایی كەرەوەبن”، ڕەتیشیكردەوە “كات بۆ ترس بێت، بەڵكو بۆ پێشكەشكردنی كۆمەك و پشتیوانی تەواوە بە ئۆكراینا”.
زیلینسكی گەشتێكی لە ناكاوی بۆ ئەوروپا دەستپێكرد، ئەمەش بە دووەم گەشتی سەرۆكی ئۆكراینا بۆ دەرەوەی وڵاتەكەی دادەنرێت لە پاش دەستپێكردنی هێرشەكانی ڕووسیا لە 24ی شوباتی 2022 لە ئۆكراینا.
ڤۆڵۆدیمێر زیلینسكی سەرۆكی ئۆكراینا لە كانوونی یەكەمی ڕابردوودا سەردانی واشنتنی كرد و چاوی بە جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا و گەورە بەرپرسانی وڵاتەكە كەوت.