ڕاوێژكارێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی داوادەكات ، پێویستە مشوری خۆی بخوات و لەگەڵ بە غدا ڕێك بكەوێت و دەشڵێت ،” ناكرێت خەڵك لە زۆنێك هاواری لێ هەستابێ و حكوومەتیش لەزۆنێكی دیكە بخەوێت”.
هەردی سەڵاح، ڕاوێژكاری مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەهەولێر لە هەژماری تایبەتی خۆی ڕایگەیاندووە، یەكێتی ئیتر پێویستە مشوری خۆی بخوات و لەگەڵ بە غدا ڕێك بكەوێت ، ناكرێ خەڵك لەزۆنێك هاواری لێ هەستابێ و حكوومەتیش لەزۆنێكی تر بخەوێ.
ڕاشیگەیاندووە، كە ناكرێ لەلایەك بۆڕی و لۆری بانك و دۆلار لرفەیان بێ و لەلایەكی تریش ژیان پەكی بكەوێ، لە لایەك پارە بۆ دامەزراندنی گەنجانی ووڵات و دەرمان نەبێ و لەلایەكی تریش بۆ كردنەوی فەوجی حزبی و كەسی دۆلار بە فەردە بكەوێ.